Şener Toktaş
15 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2021
بەدلیس - AA
پڕۆژەی "خولیای هەنگەوانی" هەلی ئەوەی بۆ دانیشتوانی شارۆچکەی هیزان سەربە پارێزگای بەدلیس رەخساندووە کە لەگەڵ سروشت تێکەڵ بن و هەنگوینی خۆماڵی بەرهەمبهێنن.
شەریف ئێکیجی و قادر یاڵدز لە دانیشتوانی شارۆچکەکەن کە کاری هەنگەوانی دەکەن و بە هاوکاری یەکێتیی هەنگەوانانی هیزان، ئەم پڕۆژەیەیان ئامادە کردووە.
ئەو دوو هاوڕێیە ٩٠٠ پورەی هەنگیان ئامادە کردووە و هەریەکەیان ناو و ژمارەی خاوەنەکانیان لەسەر نووسیوە.
هەروەها پورەکانیان بردووەتە کوێستانەکانی شارۆچکەی هیزان و راهێنانی تایبەت بە کاری هەنگەوانیش دەدەن بە خاوەن پورەکان.
شەریف ئێکیجی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە لە ماوەی رابردوودا متمانەکردن بەو هەنگوینەی لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێت کەمی کردووە و بەهۆی ئەوەی لەئێستادا خەڵکی بەدوای هەنگوینی باشدا دەگەڕێن، ئەم پڕۆژەیەیان ئامادە کردووە.
ناوبراو، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەو خاوەن پورانەی ئارەزووی ئەوە دەکەن لە نزیکەوە ئاگاداری هەنگەکانیان بن، خۆیان دێنە کوێستانەکان و لە نزیکەوە خزمەتی هەنگەکانیان دەکەن، ئەو خاوەن پورانەشی ناتوانن بچنە کوێستانەکان ئەوا ئەو دوو هەنگەوانە بێبەرامبەر خزمەتی هەنگەکانیان دەکەن.
لای خۆشیەوە سەرۆکی یەکێتیی هەنگەوانانی هیزان، سەیدخان ئێکیجی دەربارەی پڕۆژەی "خولیای هەنگەوانی" رایگەیاند "دوو هاوکارمان بڕیاری ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیەیان دا، ئێمەش وەک یەکێتیی هەنگەوانان پشتگیریمان کردن. لە تورکیا و جیهان هەر کەسێک بیەوێت ئێمە دەتوانین پورەی هەنگی بۆ دابین بکەین، دەمانەوێت پەرە بە کاری هەنگەوانی بدەین تا خەڵکی متمانەیان بە هەنگوین زیاد ببێت".
15.06.2021
بەدلیس.. پڕۆژەی "خولیای هەنگەوانی"