Halil İbrahim Sincar
15 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2021
ماردین – AA
وه‌رزی دروێنه‌ی گه‌نم له ده‌شتی ماردین ده‌ستی پێكردووه كه یه‌كێكه له ناوچه هه‌ره گرنگه‌كانی ره‌نێوهێنانی گه‌نم له توركیا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مساڵ به‌رهه‌می ره‌نێوهاتووی نزیكه‌ی ٨٠٠ هه‌زار تۆن گه‌نم بێت.
ده‌شتی ماردین كه رووبه‌ره‌كه‌ی سێ ملیۆن دۆنمه و به‌شێكی گرنگی پێویستیی توركیا بۆ گه‌نم پڕ ده‌كاته‌وه، له سه‌دا ٧٥ی ده‌شته‌كه گه‌نمی لێ ره‌نێو ده‌هێندرێت. جووتیاران له وه‌رزی دروێنه‌ی گه‌نمدا به‌یانییان زوو ده‌ست به‌كاره‌كانیان ده‌كه‌ن و گه‌نمی دروێنهكراو ره‌وانه‌ی ناوه‌ندی بازرگانیی دانه‌وێڵه‌ی كزڵته‌په ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵه‌كان و دارستانه‌كانی ماردین، مه‌ندوح دینله‌ر به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه به‌هۆی ره‌وشی كه‌شوهه‌واوه داهاتی گه‌نم له ناوچه پشتاوهكان زۆر نه‌بووه، به‌ڵام له ناوچه كشتوكاڵییه به‌راوه‌كان له هه‌ر دۆنمێك ٥٠٠ تاكوو ٧٥٠ كیلۆگرام بووه و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن به‌رهه‌می ره‌نێوهاتووی گه‌نم نزیكه‌ی ٨٠٠ هه‌زار تۆن گه‌نم ببێت.
دینله‌ر ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێشتر جووتیاران ته‌نها گه‌نمیان ده‌دوریه‌وه و به‌هۆی نهفرۆشتنییهوه گرنگییان به كایه‌كه نه‌ده‌دا، به‌ڵام ئێستا ئه‌ویش ده‌فرۆشرێ و ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی دیكه ده‌كرێت، بۆیه جووتیاران سوود له كایهكهیش ده‌بینن.
موراد تالایهان كه یه‌كێكه جووتیاره‌كانی گوندی ئایدۆغدو له قه‌زای كزڵته‌په ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له خاڵی سفر له‌سه‌ر سنووری سووریا گه‌نم دروێنه ده‌كه‌ن و به‌رهه‌می ئه‌مساڵیان زۆر باشه.
ئیبراهیم تالایهان'یش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه ئه‌مساڵ زووتر ده‌ستیان كردووه به دروێنه و گه‌نم و كایش به‌رهه‌میان باشه و باش رهنێوهاتوون.