20 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2020
وان – AA
به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵكردنی رههێڵهوه، رێگای ٢٣٨ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له پارێزگاكانی وان، به‌دلیس، مووش و هه‌كاری داخراون.
گه‌وره شاره‌وانی وان رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، رێگای ٩٦ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له‌و پارێزگایه داخراون.
به‌هۆی هه‌ڵكردنی ره‌هێڵه و هه‌ره‌سهێنانی به‌فر، ٢٩ گوند و ٨٤ ئاوایی له هه‌كاری داخراون.
له به‌دلیس-یش به‌فر رێگای ١٥ ناوچه و له مووش-یش، رێگای ١٤ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی داخستووه.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا.