Emre Gürkan Abay,Hemın Othman Mohammed
16 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2017
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پویتن، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ناتۆ به‌به‌رده‌وامی گێچەڵی رووسیا كردووه و، گوتی: "هه‌وڵ ده‌ده‌ن رامانبكێشنه ناو شه‌ڕ و پێكدادانێكهوه".
له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی وڵاته‌كه‌یدا ئه‌نجامیدا، پوتین كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مانگی ته‌مووزی پار ساڵی وارشۆی ناتۆی وه‌بیرهێنایه‌وه و، گوتی: "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار له پاش ساڵی 1989ه‌وه تا ئیستا رووسیا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منیی په‌سه‌ندكرا بۆ سه‌ر ناتۆ".
پوتین جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به رابه‌رایه‌تی ولاتانی پێشه‌نگی ناتۆ، چه‌كی ستراتیژی و کلاسیک له‌ودیو سنووره‌كانه‌وه جێگیركراوه و، گوتی: "گێچەڵ بە رووسیا ده‌كه‌ن. هه‌وڵ ده‌ده‌ن رامانبكێشنه شه‌ڕ و پێكدادانێكهوه".
هاوكات پوتین ناتۆی تۆمه‌تباركرد به ده‌ستخستنه ناو كاروباری رووسیا و نانه‌وه‌ی ناسه‌قامگیری تێیدا، ئه‌و دۆخه‌شی به نیگه‌ران به‌خش وه‌سفكرد.
ڤلادیمیر پوتین، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه دووباره دروستكردنه‌وه‌ی ده‌یالۆگ له‌نێوان ده‌زگای هه‌واڵگری رووسیا له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندامی ناتۆ له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موواندایه و، گوتی: "رووسیا به‌رپرس نییه له تێكچوونی دیالۆگ كه به‌هۆی ده‌زگای نهێنی هه‌واڵگری وڵاتانی دیكه‌وه بوو. ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له‌نێوان هه‌موو وڵات و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری جیهانیدا. له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شكردنی بچووكترین زانیاری له‌باره‌ی دارایی تیرۆر یان تیرۆریستان به‌شیوه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ری ده‌بێت له به‌ره‌نگاری هاوبه‌شدا. به‌هۆی ركابه‌رایه‌تی سه‌ربازیی-سیاسیی و ئابووریی هێزه جیهانیی و هه‌رێمییه‌كانه‌وه، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاسیا و ئه‌فریقا شه‌ڕ و پێكدادانی خوێناوی درێژه‌ی هه‌یه".