توركيا, جيهان, پەروەردەیی

سووریا و تورکیا پرۆتۆکۆلێکیان بۆ دامەزراندنی زانکۆیەکی ھاوبەش واژوو کرد

سەرۆکی ئەنجوومەنی خوێندنی باڵای تورکیا، پرۆفیسۆر د. ئەرۆڵ ئۆزڤار و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سووریا، مەروان حەلەبی پرۆتۆکۆلێکیان، بە ئامانجی دامەزراندنی زانکۆیەکی ھاوبەش واژوو کرد.

Muhammed Karabacak, Ethem Emre Özcan, Ömer Aşur Çuhadar  | 16.05.2025 - نوێکردنەوە : 19.05.2025
سووریا و تورکیا پرۆتۆکۆلێکیان بۆ دامەزراندنی زانکۆیەکی ھاوبەش واژوو کرد

Damascus

دیمەشق ــ AA

سەرۆکی ئەنجوومەنی خوێندنی باڵای تورکیا، پرۆفیسۆر د. ئەرۆڵ ئۆزڤار و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سووریا، مەروان حەلەبی پرۆتۆکۆلێکیان، بە ئامانجی دامەزراندنی زانکۆیەکی ھاوبەش واژوو کرد.

ئەرۆڵ ئۆزڤار لە میانی سەردانەکەی بۆ دیمەشق چاوی بە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سووریا، مەروان حەلەبی کەوت.

لە میانی دیدارەکەدا، پرۆتۆکۆلێک بە ئامانجی دامەزراندنی زانکۆیەکی ھاوبەش لەنێوان سەرۆکی ئەنجوومەنی خوێندنی باڵای تورکیا و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سووریا وژاوو کرا.

سەرۆکی ئەنجوومەنی خوێندنی باڵای تورکیا، پرۆفیسۆر د. ئەرۆڵ ئۆزڤار دوای واژووکردنی پرۆتۆکۆلەکە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕایگەیاند ئەو پرۆتۆکۆڵەی لەگەڵ سووریا واژوو کراوە، گرنگییەکی گەورەی ھەیە و یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی نێو پرۆتۆکۆلەکە، بریتییە لە دامەزراندنی زانکۆیەکی تورکی-سووری لە دیمەشق.

جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم دەستپێشخەرییە بە سەرپەرشتی سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەستی پێکردووە کە گوزارشت لە دیدێکی ھاوبەش دەکات لەنێوان ھەردوو وڵاتدا.

ئاماژەی بەوەشدا کە لایەنی سووریا پاڵپشتی لە پڕۆژەکەدا دەکات و کارکردن لەسەر دامەزراندنی زانکۆکە بەم زووانە، دەست پێدەکات.

لەبەرامبەردا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سووریا، مەروان حەلەبی ئاماژەی بەوەدا، یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی ئەو پرۆتۆکۆلەی کە لەگەڵ لایەنی تورکی واژۆ کراوە، تایبەتە بە پتەوکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بواری توێژینەوەی زانستیدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın