سووریا: "ھەوڵی زیاتر دەدەین بۆ چاسەرەکردنی پرسی پەنابەرانی خۆمان لەجیھان"
شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە میانی بەشدرایکردنی لە کۆڕبەندی جیھانیی بۆ پانەبەران لە جنێڤ لە سویسرا ڕایگەیاند کە ھەوڵی زیاتر دەدەن، بۆ ئەوەی پرسی پەنابەرانی سووریایی لە جیھان چارەسەر بکەن.
Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند کە ھەوڵی زیاتر دەدەن، بۆ ئەوەی پرسی پەنابەرانی سووریایی لە جیھان چارەسەر بکەن.
شاندێکی سووریا بە سەرۆکایەتی بەڕیوەبەری کارگێڕیی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە، سەعد باروود بەشداری لە لە کۆڕبەندێکی جیھانیی بۆ پانەبەران کرد کە لە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ و ١٧ی ئەم مانگە لە جنێڤ لە سویسرا بەڕێوەچوو.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سووریا "سانا" بڵاوی کردەوە کە سەعد باروود لە میانی کۆڕبەندەکەدا، ڕاگەیاندراوی سووریای پێشکەش کردووە و تیایدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ھەوڵی زیاتر دەدەن، بۆ ئەوەی پرسی پەنابەرانی سووریایی لە جیھان چارەسەر بکەن.
ڕاشیگەیاندووە کە دەبێت گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریایی لە وڵاتانی جیھان بۆ وڵاتەکەیان، بە ئارەزوومەندانە بێت.
ئاماژەی بەوەشداوە: "حکوومەتی سووریا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو، زنجیرەیەک ھەنگاوی ناوە، بۆ ئەوەی ھەلومەرجێکی گونجاوی بۆ گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریایی لە جیھان بڕەخسێنێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
