جيهان, ئابووری

ترەمپ بوودجەی بەرگریی ٢٠٢٦ی بە بڕی ٩٠١ ملیار دۆلار واژوو کرد و سزاکانی سەر سووریای هەڵگرت

Hakan Çopur  | 19.12.2025 - نوێکردنەوە : 21.12.2025
ترەمپ بوودجەی بەرگریی ٢٠٢٦ی بە بڕی ٩٠١ ملیار دۆلار واژوو کرد و سزاکانی سەر سووریای هەڵگرت

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، یاسای ڕێپێدانی بەرگریی نیشتمانیی ٢٠٢٦ (NDAA)ی بە بڕی ٩٠١ ملیار دۆلار واژوو کرد، کە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریاش دەگرێتەوە.

لە ڕێوڕسمی واژوو کردنی یاساكه‌دا کە لە کۆشکی سپی و دوور لە چاوی كامێراكان بەڕێوەچوو، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، بوودجە گه‌وره‌كه‌ی بەرگریی واژوو کرد و کردی بە یاسا.

ئه‌م یاسای بوودجەی بەرگرییه‌ کە بڕەکەی ٩٠١ ملیار دۆلارە، لە هەمان کاتدا هەڵگرتنی "یاسای قەیسەر"یشی لەخۆ گرتووه‌، کە سزاکانی سەر سووریای تێدایه‌. بەم شێوەیە بە واژووه‌کەی ترەمپ، سزاکانی سەر سووریا بە فەڕمی هەڵگیران.

ئەمریکا بە فەڕمی یاسای قەیسەری بۆ سزاکانی سەر سووریا هەڵوەشاندەوە. ئامانج لەم بڕیارە پشتگیری کردنی حکوومەتە نوێیەکەی سووریایە بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع (کە لە ئازاری ٢٠٢٥ دامەزرا) و خۆشکردنی ڕێگایە بۆ گەڕانەوەی وەبەرهێنان و هاوکارییە بیانییەکان بۆ ئەو وڵاتە.

بوودجە نوێیەکەی ئەمریکا جەخت لە ڕکابەریی ڕووسیا و چین دەکاتەوە، بە تەرخان کردنی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکراینا، یه‌ك ملیار بۆ تایوان و ١،٥ ملیار بۆ فلیپین. هاوکات سنووردارکردنی توندی بۆ مامەڵە تەکنەلۆجییەکان لەگەڵ چین و پاراستنی ژمارەی سەربازەکانی لە ئەورووپا له‌خۆگرتووه‌.

هاوکات بوودجەکە پشتیوانیی داراییی تەواو بۆ سیستمە بەرگرییەکانی ئیسرائیل دابین دەکات. هه‌روه‌ها بڕیارەکانی ساڵی ١٩٩١ و ٢٠٠٢ بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی عێراق (AUMF) هەڵدەوەشێنێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın