ئاگری.. پێداویستی قوتابخانەیەک له فرۆشتنی سه‌وزه‌ی بێستانەکەی دابین ده‌كرێت
Ağrı
ئاگری – AA
مامۆستا جه‌یهون گونه‌ش به‌شێك له حه‌وشه‌ی قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی گوندی چوكوراڵان له پارێزگای ئاگری كردووه‌ته بێستانی ڕه‌نێوهێنانی سه‌وزه و به فرۆشتنی سه‌وزه‌ی ره‌نێوهێندراو پێویستییه‌كانی قوتابخانه‌كه پڕ ده‌كرێته‌وه و پێداویستییه‌كانی خوێندنیش بۆ قوتابییانی كه‌مده‌رامه‌ت ده‌كڕدرێت.
جه‌یهون گونه‌ش كه مامۆستایه له‌و قوتابخانه‌یه له‌گه‌ڵ هاوڕێ مامۆستاكانیدا له وه‌رزی هاوین ده‌ستی كردووه به چاندنی سه‌وزه و میوه له سه‌ر رووبه‌ی یه‌ك دۆنم زه‌وی له حه‌وشه‌ی قوتابخانه‌كه. گونه‌ش به درێژاییی وه‌رزی هاوین كه پشووی خوێندنه، له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانیدا سه‌وزه‌كه ئاو ده‌دا و ته‌ماته، فاسۆلیای سه‌وز، خه‌یار، كوله‌كه، گوڵه‌به‌ڕۆژه و بیبه‌ری ره‌نێوهاتووی بێستانه‌كه به دانیشتووانی گونده‌كه ده‌فرۆشن.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی ئاگری، حه‌سه‌ن كۆكره‌ك كه سه‌ردانی قوتابخانه‌كه‌ی كردووه ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مامۆستا و قوتابییاندا خه‌ریكی لێكردنه‌وه‌ی سه‌وزه ره‌نێوهاتووه‌كان بوو.
كۆكره‌ك له میانی لێدوانی‌دا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو هیوای خواست هاتنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن ببێته هۆی خێروخۆشی و گوتی: "ئه‌و سه‌وزانه‌ی له حه‌وشه‌ی قوتابخانه‌كه ره‌نێوده‌هێندرێن ئۆرگانی و به‌تامن. ئه‌مڕۆ به‌روبوومه ره‌نێوهاتووه‌كان لێ ده‌كه‌ینه‌وه. به‌روبوومه ره‌نێوهاتووه‌كان ده‌فرۆشرێن و به پاره‌كه پێداویستییه‌كانی خوێندن بۆ قوتابییان و خه‌رجیی خوێندنیان دابین ده‌كرێت. ده‌گوترێت كه ره‌نێوهێنانی سه‌وزه و میوه له ئاگری لاوازه، به‌ڵام ئه‌مه بووه كارێكی ناواز بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگۆیه".
مامۆستا جه‌یهون گونه‌ش'یش به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی له گوندێكی هاوسێی ئه‌و گونده گه‌وره بووه و چه‌ندین ساڵ سه‌رقاڵی ره‌نێوهێنانی سه‌وزه بوون و گوتی: "سه‌ره‌تا بڕیارمان دا ئه‌و به‌شه‌ی حه‌وشه‌ی قوتابخانه‌كه‌مان بكه‌ینه بێستان كه هیچی لێ نییه. كێشه‌ی كه‌مئاوییمان هه‌بوو. به‌و ئاوه‌ی له به‌نداوی یازیجییه‌وه دێت ئه‌و كێشه‌یه‌مان چاره‌سه‌ر كرد. له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له مانگی ئایاردا ده‌ستمان كرد به دروستكردنی بێستانه‌كه. خاكه‌كه‌مان چاك كرد و له‌گه‌ڵ مامۆستا و قوتابییاندا تۆومان چاند. دواتر سه‌وزه‌كان پێگه‌یشتن و ده‌ستمان كرد به بژار. پاشان سه‌وزه‌كان ره‌نێو هاتن و ئێمه‌یش ده‌ستمان كرد به لێكردنه‌وه. ئه‌مه سێیه‌م جاره سه‌وزه‌كان ره‌نێو دێن. ئه‌مه‌یش بۆ قوتابخانه‌ی گوند بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهات. تاكوو ئێستا نزیكه‌ی بایی هه‌زار لیره سه‌وزه‌مان فرۆشتووه. به‌م پاره‌یه پێویستییه‌كانی قوتابخانه و پێداویستییه‌كانی خوێندنی قوتابییانی كه‌م ده‌رامه‌ت دابین ده‌كه‌ین".
- بووه‌ته نموونه بۆ ئه‌و خانه‌وادانه‌ی له گوند ده‌ژین
گونه‌ش تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌و پاره‌یه‌ی له فرۆشتنی سه‌وزه‌دا به ده‌ستیان كه‌وتووه، شووشه‌ی شكاوی قوتابخانه و ده‌رگا خرابووه‌كانیان پێ چاك كردوونه‌ته‌وه، گوتی: "هه‌ر به‌و پاره‌یه پێداویستییه‌كانی خوێندنی قوتابییانی كه‌م ده‌رامه‌ت دابین ده‌كه‌ین. ئه‌مه بووه‌ته نموونه‌یه‌كی زۆر جوان له گونددا".
گونه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه راهێنان به قوتابییان كراوه له‌سه‌ر ره‌نێوهێنانی سه‌وزه و میوه و له دوای دروستكردنی ئه‌م بێستانه ئێستا دانیشتووانی گوندیش ده‌ستیان كردووه به دروستكردنی بێستان و ره‌نێوهێنانی سه‌وزه و میوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن