İsmail Kaplan
04 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2021
قه‌رس – AA
منداڵانی گوندی كوچوچاتما له قه‌زای ئارپاچای پارێزگای قه‌رس بۆ خۆفێنككردنه‌وه، له چه‌می قه‌رسدا مه‌له ده‌كه‌ن.
پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كه له سه‌رووی وه‌رزی ئاساییه‌وه‌ن، منداڵانیش بۆ خۆفێنككردنه‌وه ده‌چنه ناو تهنكاوهكانی چه‌می قه‌رس و ماوه ماوه یاری به ئاو ده‌كه‌ن و كاتێكی خۆش له‌نێو چه‌مه‌كه‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
عه‌لی ئوڵاش یه‌كێكه له‌و منداڵانه‌ی رووی له چه‌مه‌كه كردووه، گوتی: "هاوینان تاكوو ده‌رفه‌ت هه‌بێت دێین لێره خۆمان فێنك ده‌كه‌ینه‌وه. به به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما دێینه ئێره، مه‌له ده‌كه‌ین، یاریی ئاو ئه‌نجام ده‌دین و كاتێكی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ین. له چه‌ند كاتژمێرێكی دیاریكراودا دێین و لێره یه‌كتر ده‌بینین و ده‌ست ده‌كه‌ین به مه‌له. پله‌كانی گه‌رما زۆر به‌رزن، بۆیه مه‌له‌كردن باشه لێره".