Selçuk Acar,???
08 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2018
ھێنگێلۆ-AA
سەرۆکی کۆنسەی جیھانی کریستیانەکان، مێسۆ بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند،
پەکەکە/پەیەدە بە شێوەیەکی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ھێرش دەکەنە سەر دانیشتوان و مافەکانیان بن پێ دەکەن.
سەبارەت بە رفاندنی منداڵان لە لایەن پەکەکە/پەیەدە مێسۆ گوتی: "منداڵە کورد، عەرەب و سریانەکان لەسەر شەقام و لەنێو مالی خۆیان دەڕفێنن و بە زۆرەملێ دەیانکەنە چەکداری رێکخراوەکە. ئەم کارەیان نوێ نییە و لە ساڵی رابردووشدا ئەم رووداوانە ھەبوون. یەپەگە باسی دیموکراتی و مافی ھاووڵاتییان دەکات، بەڵام بۆ خۆیان ھیچ کاتێک مافی ھاووڵاتییان فەراھەم ناکەن و منداڵان لەناو خێزانەکانیان دەڕفێنن و بە زۆرەملێ دەیانکەن بە چەکدار. پەکەکە/پەیەدە منداڵانی ئەم ناوچانە دەرفێنن و باسی مافی ھاووڵاتی و دیموکراتی و فەراھەمکردنی دەکەن لە رۆژھەڵانی ناوەڕاست، بە داخەوە گرووپێکی کەم سریانەکان باوەڕیان بەو وتانەی ئەوان ھەیە، بەڵام ئەوەی ئێمە دەیبینین ئەوەیە ئەو بابەتانەی کە ئەوان بانگەشەی بۆ دەکەن جیبەجێی ناکەن".
- "یەپەگە دەرفەتی داگیرکاری قۆزیوەتەوە"
سەرۆکی کۆنسەی جیھانی کریستیانەکان، مێسۆ سەبارەت بە مەترسی و داھاتووی ناوچەکە بەم شێوەیە درێژەی بە گوتەکانیدا "لە چەند ساڵی رابردوودا سریانەکانی ناوچەکە لە رەوشیکی خڕابدان، بەڵام لە ترسی چەکدارانی پەکەکە/پەیەدە ناوێرن بۆ دەزگاکان باسی بکەن، بە ھۆی ئەو ھێرش و پەلاماردان و رفاندنانەی پەکەکە/پەیەدە بە شێکی زۆری دانیشتوانی ناوچەکە دووچاری ھەڵاتن ھاتوون. ئەوەی ئێمە خەفەتباردەکات ئەوەیە ئەم رووداوانە لە میدیاکانی رۆژئاوا ناخرێنەڕوو. ئەوشتانەی ئێمە باسیان دەکەین جیاوازە لەوەی کە ئەوان دەیانەوێت باسی بکەین. لە راستیدا سەبارەت بە ناوچاکە شتگەلێک ھەن کە پێویستە باس بکرێن".
ھەروەھا باسی لەوە کرد کە ھێرشەکانی چەکداران بۆ سەر سریانەکانی ناوچەکە لە بەرزبوونەوەدایە و یەپەگە دەرفەتی داگیرکاری قۆزیوەتەوە لە ناوچەکە، ئەوان بۆ بەھێزبوونی پێگەی خۆیان ئەگەر زیان بە لایەنەکانی دیکە بگەیەنن لایان ئاساییە.