Zehra Melek Çat
04 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2021
کۆنیا - AA
مۆزەخانەی مەولانا لە شاری کۆنیا یەکێکە لە گرنگترین شوێنە گەشتیارەکانی تورکیا و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی دەکەن، ئەم مۆزەخانەیە لەڕووی مێژوو، کولتوور و ئایینییەوە یەکێکە لە ناوەندە گرنگەکانی جیهانی سۆفیگەری.
لە ساڵی ١٩٢٥دا بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا لە تەکییەوە کراوە بە مۆزەخانە و نزیکەی ١٠ هەزار دەستخەت و کەلوپەلی مێژوویی تیادایە.
ساڵانە نزیکەی سێ ملیۆن گەشتیار سەردانی مۆزەخانەی مەولانا دەکەن کە نزیکەی ٨٠٠ هەزاریان گەشتیاری بیانین.
بەڕێوبەری کولتوور و گەشتوگوزاری کۆنیا، عەبدولستار یارار لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ ئانادۆڵو، ئەوەی ئاشکرا کرد کرد کە دوو ساڵ بەر لە ئێستا کارەکانی نۆژەن کردنەوەی مۆزەخانەکە کۆتایی هاتوون.
یارار، ئاماژەی بەوەشدا کە هەرچەندە ساڵانە نزیکەی سێ ملیۆن گەشتیار سەردانی مۆزەخانەی مەولانا-یان دەکرد بەڵام لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و لە چوارچێوەی رێوشوێنەکاندا ناوبەناو مۆزەخانەکە داخاوە.
ناوبرا، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە وێڕای رێوشوێنەکانی خۆپارێزی ساڵی رابردوو یەک ملیۆن گەشتیار سەردانی مۆزەخانەکەیان کردوە و لە هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا ژمارەی ئەو گەشتیارانەی هاتوونەتە مۆزەخانەی مەولانا گەیشتوەتە ٦٥٠ هەزار کەس.