Rıdvan Korkulutaş,Abdulkadir Hüseyin Yıldırım,Hemın Othman Mohammed
04 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2019
عه‌نتاب - AA
له سێهه‌مین رۆژی‌دا پێشبڕکێی پاسكیلسواری مێزۆپۆتامیای نێوده‌وڵه‌تی ١١٨ كیلۆمه‌تری له نێوان كلیس-عه‌نتاب ده‌ستی پێكرد.
رێوره‌سمه‌كه له‌لایه‌ن پارێزگای عه‌نتاب، داود گوڵ له‌به‌رده‌م گه‌وره شاره‌وانی عه‌نتاب ده‌ستیپێكرد.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوڵ باسی له‌وه كرد كه له‌و پێشبڕکێیەکەدا ٥٢ وارزشهوان به‌شدارن.
گوڵ سوپاسی ئه‌وانه‌ی كرد كه هاوكاربوون له رێكخستنی ئه‌و پێشبڕکێیەدا و، گوتی: "عه‌نتاب شارێكه هه‌م له رووی كه‌ش و هه‌وا، هه‌میش له رووی جوگرافیا گونجاوه بۆ به‌كارهێنانی پاسكیل. شارهوانییهكهشمان رۆژ له دوای رۆژ رێگای زیاتری پاسكیل دروست ده‌كات. پێویسته ئه‌و رێگایانه زیاد بكه‌ین و به‌یه‌كیانه‌وه گرێبده‌ین. گرنگتر له‌وه‌ش هاندانه بۆ به‌كارهێنانی پاسكیل".
سێهه‌مین رۆژی پێشبڕکێی پاسكیلسواری كلیس-عه‌نتاب كه به هاریكاری فیدراسیۆنی پاسكیلسواری توركیا و سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌ی گاپ رێكخرا له شه‌قامی یه‌كتربڕی بورچ كۆتایی دێت و، پاشان سه‌ركه‌وتووان خه‌ڵات ده‌كرێن.
پێشبڕکێی پاسكیلسواری مێزۆپۆتامیای نێوده‌وڵه‌تی، سبه‌ی كۆتایی دێت.