Hüseyin Burak Demirer
28 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە - AA
دەستەی تێهەڵچوونەوەی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا، رێوشوێنەکانی رێککاری لەسەر یانەکانی بارسێلۆنا، یوڤێنتوس و ریال مەدرید کە پشتگیریان لە پرۆژەی سوپەر لیگی ئەورووپا کردووە، هەڵوەشاندەوە.
لەو بارەیەوە، یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە ''یوفا رێوشوێنەکانی رێککاری لەسەر یانەکانی بارسێلۆنا، یوڤێنتوس و ریال مەدرید کە بەهۆی پێشێلکاری لە چوارچێوەی یاسایدا کردبوویەوە لە بارەی پرۆژەی بەناو سوپەر لیگ، بە ناڕەوا و بەتاڵ راگەیاند وەک ئەوەی هەر نەکرابێتەوە''.
هەریەکە لە یانەکانی ئارسناڵ، مانچستەر یونایتد، چێڵسی، لیڤەرپوول، مانچستەر ستی و تۆتەنهام لە ئینگلتەرا، میلان، ئینتەر و یوڤێنتوس لە ئیتاڵیا و ئەتلەتیکۆ مەدرید، بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە ئیسپانیا لە مانگی نیسانی رابردوودا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوە کرد کە بڕیاریان داوە سوپەر لیگی ئەورووپا دابمەزرێنن. دوای ئەوەی یوفا، فیفا، فیدراسیۆنی وڵاتان و لایەنگرانیان کاردانەوەی توندیان نیشان دا جگە لە یانەکانی بارسێلۆنا، یوڤێنتوس و ریال مەدرید یانەکانی دیکە لە هەوڵەکە کشانەوە.
یانەکان کە بەردەوام بوون لە پشتگیریکردنی هەوڵەکە، بابەتەکەیان گەیاندە دادگا و حەڤدەهەمین دادگای بازرگانیی مەدرید لە مانگی تەمووزی رابردوودا، فەرمانی دا بە کۆتایی هێنان بە لێکۆڵینەوەکانی یوفا بۆ یانەکانی دامەزراندنی جامی سوپەر لیگی ئەورووپا و هەڵوەشاندنەوەی سزا و سنووردارییەکان.