Erkan Tiryaki
30 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
فیدراسیۆنی بۆكسێنی توركیا بڵاوی كرده‌وه، پاڵه‌وانێتیی بۆكسێنی ژنانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢١ له كانوونی یه‌كه‌مدا له ئیستانبوڵ ئه‌نجام ده‌درێت.
فیدراسیۆنه‌كه ئاشكرای كرد، رێوڕه‌سمی واژووكردنی پاڵه‌وانێتییه‌كه كه له كانوونی یه‌كه‌م له ئیستانبوڵ ئه‌نجام ده‌درێت رۆژی هه‌ینی ١ی تشرینی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ریه‌ك له بریكاری وه‌زیری وه‌رزش و لاوان، هه‌مزه یه‌رلیكایا؛ سه‌رۆكی یه‌كێتیی بۆكسێنی جیهان، عومه‌ر كرێملێڤ؛ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتیی بۆكسێنی جیهان و سه‌رۆكی فیدراسیۆنی بۆكسێنی جیهان، ئه‌یوب گۆزگهچ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش و لاوانی ئیستانبوڵ، بورهانه‌دین حاجیجهعفهرئۆغڵو به‌شداری له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.