Doğa Kırmızıoğlu
30 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
یاریزانی سربیی، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ کشانەوەی خۆی لە پاڵەوانێتی ئیندیان وێڵز بۆ تاکە کەسی پیاوان راگەیاند.
دیۆکۆڤیچ کە پاڵەوانێتییەکانی ئەم وەرزەی گراند سلامی لە کراوەی ئوسترالیا، کراوەی فەڕەنسا و ویمبڵدۆن سەرکەوتنی بەدەست هێنا و کۆتا یاریی کراوەی ئەمریکای دۆڕاند، بەشداری ئەو پاڵەوانێتیە ناکات کە لە چواری تشرینی یەکەم لە کالیفۆرنیای ئەمریکا دەست پێ دەکات.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن رێکخەری پاڵەوانێتییەکەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە دیۆکۆڤیچ-ی تەمەن ٣٤ ساڵ بڕیاریداوە لە خولی پەڵەوانێتی ئەمساڵ بکشێتەوە.
دوای دۆڕاندنی بە دانییل مێدڤیدێڤ-ی رووسیی لە کۆتایی ئەمریکای کراوەدا، دیۆکۆڤیچ لە کۆتایی یارییەکەدا، باسی لەوە کرد کە تا ئێستا بڕیاری نەداوە بەشداری بکات لە خولێکی دیکەی ئەم وەرزەدا یان نا.
نۆڤاک دیۆکۆڤیچ بەو پێنج پاڵێوانێتییەی بەدەستی هێناوە نازناوی باشترین یاریزانی تێنسی ئیندیان وێڵز لەگەڵ یاریزانی سویسری، رۆجەر فێدرێر بەش دەکات.