Doğa Kırmızıoğlu
01 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانیی توركیا، مه‌ته گازۆز توانی له پاڵه‌وانێتیی تیرهاوێژی جیهانی پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
له چاره‌كی كۆتایی پێشبڕكێكه‌دا كه له شاری یانكتۆن له ویلایه‌تی داكۆتای باشوور له ئه‌مریكا به‌ڕێوه چوو، گازۆز ده‌ستی پێ كرد.
له‌و گێمه‌دا گازۆز'ی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ توانی به تۆماركردنی شه‌ش خاڵ له به‌رامبه‌ر چوار خاڵ له‌لایه‌ن نیكۆڵاس دامۆور كه له دوورگه‌كانی ڤێرجین'ه‌وه هاتبوو، ناوی خۆی له ریزی چوار دواهه‌مین یاریزانه‌كان بنووسێت.
مه‌ته گازۆز له نیوه‌ی كۆتایی یارییهكهیشدا توانی به تۆماركردنی حه‌وت خاڵ به‌رامبه‌ر تۆماركردنی سێ خاڵ له‌لایه‌ن جاك ویڵیامز'ی ئه‌مریكی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه‌دا به‌ده‌ست بهێنێت و پله‌ی سێیه‌می پاڵه‌وانیه‌ته بباته‌وه و خه‌ڵاتی برۆنز به‌ده‌ست بهێنێت.