Nuri Aydın
31 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
پێشانگاى فۆتۆگرافى "Exodus-Deja vu" كە بابەتى قەيرانى پەنابەران لە سەر ئاستى جيهان لە خۆدەگرێت لە ساڵى ٢٠٢٠دا لە ئەوروپا و ئەمريكادا دەكرێتەوە.
پاتريك ڤالێت، كە يەكێكە لە رێكخەرەكانى پێشانگاكە لە روونكردنەوەيەكيدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى كە جياوازى پێشانگاى فۆتۆگرافى "Exodus-Deja vu" لەوەدايە پێشنيارێكە بۆ بەرزكردنەوەى هۆشدارى لە بەرامبەر قەيرانى پەنابەران لە جيهاندا.
ڤالێت، رايگەياند كە ئەوان دەيانەوێت پێشانگاكە بگەێننە زۆرترين شار لە جيهاندا و گوتى: "لە گەڵ نەتەوەيەكگرتووەكان لە گفتوگۆداين لەسەر كردنەوەى پێشاگايەك لە شارى نيويۆرك لە ٢٠ى حوزەيرانى ساڵى ٢٠٢٠"
ڤالێت باسى لە بەردەوامى هەوڵەكانيانى كرد بۆ نمايشكردنى فۆتۆكانيان لە وڵاتانى ئەوروپا.
ئەو پێشانگايەى كە لە ژێر ناونيشانى پەنابەر ئەنجامدەدرێت، فۆتۆكانى هەر يەك لە ئاتلگان ئۆزديل (توركيا- ئاژانسى ئانادۆڵو)، عيسا توعمە (سووريا)، رۆلاند نێڤيو (فەڕەنسا)، فابيۆلا فێرێرۆ (ڤەنزويلا)، يەڵدا موعەيرى (ئێران) لە خۆدەگرێـت.
پێشانگاكە بۆ يەكەم جار لە ساڵى ٢٠١٦ لە كوالا لامپور و لە ساڵى ٢٠١٧دا لە بانكۆك و ئەنقەرە نمايشكرا. لەم ساڵيشدا پێشانگاكە لە شارى چيانگ مايى باكوورى تايلاند بە هەوادارانى گەيشت.
ئەو پێشانگايەى كە ئاژانسى ئانادۆڵو كە سپۆنسەرى ميدياييەتى لە سەر ئاستى جيهان وا چاوەڕوان دەكرێـت لە شارەكانى واشنتۆن و لۆس ئەنجلۆس لە ئەمريكا نمايشبكرێت.