Abdulhameed Husseın Karam
01 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2020
هەولێر- AA
ھەرێمی کوردستان ماڵئاوایی لە ساڵی ٢٠١٩ و پێشوازی لە ساڵی ٢٠٢٠ کرد لە پارکی شار و قەڵا و ئیمپایەر لە ھەولێر ھەزاران کەس گردبوونەوە بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێ و دواتر بە یاری ئاگرین پێشوازی لە ساڵی نوێیا کرا.

ھاوکات لەگەڵ وڵاتانی دیکەی جیھان کە ئەمڕۆ ساڵی ٢٠١٩ تەواو دەکەن و دەچنە ساڵی ٢٠٢٠ شارەکانی ھەرێمی کوردستانیش بە ئاھەنگ و یاری ئاگرین پێشوازییان لە ساڵی نوێ کرد.