Heman Hussein Yaseen
04 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2020
ههولێر - AA
بەھۆی سەرپێچی و پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی ھاتوچۆ لەماوەی ساڵێکدا نزیكهی سێ ھەزار و ٣٣٠ ماتۆڕسیکل دەستیان بەسەردا گیراوە و لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر دانراون.
ئەفسەری دەستبەسەرداگرتن لە بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر ، نەقیب ئیبراھیم موخڵیس محەمەد بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''ئەو ماتۆڕسیکلانەی دەستی بەسەرداگیراوە نزيکەی سێ ھەزار و ٣٣٠ ماتۆڕ سیکلە و، بەھۆکاری جیاوازەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، ھەندێکیان ھیچ تابلۆ و ئەوەلیاتی نيیە یاخود مۆڵەتی تایبەت بە ماتۆسیکلیان نیيە یان کەمتەرخەم بوونە لە دابینکردنی پێداویستیەکانی سەلامەتیی و ئهمهش پێچهوانهی یاساكانی هاتوچۆیه و دهستییان بهسهردا دهگیرێت''.
لهبارهی رێكاره یاساییهكان بهرامبهر ئهو ماتۆڕسیكلانهی دهستیان بهسهرداگیراوه، نەقیب ئیبراھیم موخڵیس محەمەد گوتی: ''ئەوانەی ساڵنامەیان نەبێت ئەوا ھیچ مامەڵەیەکیان بۆ ناکرێت و ماتۆڕسیکلەکەیان دەستی بەسەردا دەگیرێت و نادرێتەوە بە خاوەنەکانییان، ئەوانەی دیکەش پێویستە ھەموو بەڵگەنامەکانییان بھێنن و دوای رێکارە یاساییەکان دەتوانن ماتۆڕسیکلەکانییان ببەنەوە، ئەگەر ساڵنامە و مۆڵەتی ھەبێت ئەوا بەڵێنانامەی لێ وەردەگیرێت و لە حاڵەتی سێیەم جاردا، ماتۆڕسيکلەکە دەستی بەسەردا دەگیرێت و نادرێتەوە بە خاوەنەکەی''.
ئەو ئەفسەرەی دەستبەسەرداگرتن لە بەشی یاسایی ھاتوچۆی ھەولێر جەختی لەوەشکردەوە کە لە ئێستاشدا لەمیانی راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ، تیمەکانی ھاتوچۆ بەردەوامن لە لێپێچینەوە لە ھەموو ئەو ماتۆڕسیکل و ئۆتۆمبێلانەی سەرپێچی ئەنجام دەدەن و سزایان دەدەن.
لە گۆڕەپانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، سەرجەم ماتۆڕسیکلەکان ژمارەی تایبەت بە تۆمارکردنییان لەسەر نووسراوە و بەشێوەی ریزبەندیی دانراون بۆ ئەوەی زوو بناسرێتەوە و هاوکات بەشێک لە ماتۆڕسیکلەکان مۆدێلیان تازەیە و نرخیشیان گرانە و بەهۆی سەرپێچییەکانی هاتوچۆیەوە دەستی بەسەرداگیراوە.