Abdullah Aşıran,1 23
08 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2019
لاهای – AA
فێستیڤاڵی 'بووكه به‌فرینه' له شاری لاهای رۆژئاوای هۆڵه‌ندا ده‌ستیپێكرد.
فێستیڤاڵه‌كه كه له كه‌ناراوه‌كانی ناوچه‌ی سچێڤێنینگهن به ناوی "وڵاتی به‌فر" ده‌ستیپێكردووه، بووه‌ته جێی سه‌رنجی خه‌ڵك كه تیایدا به‌فرینه‌كان رۆڵی كاراكته‌ره‌كانی فیلمی ئه‌نیمه‌یشن ده‌گێڕن.
سه‌ردانیكه‌ران له‌ژێر ئه‌و چادره‌ی رووبه‌ره‌كه‌ی ٥٠٠ مه‌تر چوارگۆشه‌یه و پله‌كانی گه‌رماش بۆ ١٥ پله‌ی ژێر سفری سەدی دابه‌زیوون. وێنه‌ی یادگاری له‌گه‌ڵ بووكه به‌فرینه‌كان ده‌گرن.
فێستیڤاڵه‌كه تاكو ١٢ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٠ به‌رده‌وام ده‌بێت.