Cebrail Caymaz
22 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2021
كلیس – AA
ئه‌و دۆشاوه‌ی به رێگای نه‌ریتی له ره‌زه ترێكانی پارێزگای كلیس دروست ده‌كرێت، تاموچێژێكی تایبه‌ت به خوانه‌كانی سه‌رتاسه‌ری توركیا ده‌دات و به‌شێكیشی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت.
كرێكاران دوای لێكردنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی ترێ، به رێگای نه‌ریتی له ئهستێڵكهكاندا دهیپڵیشێنن، شیله‌ی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنن. دوای نزیكه‌ی پێنج كاتژمێر له كوڵاندنی له‌نێو مه‌نجه‌ڵی مس و له‌سه‌ر ئاگری داران، خه‌ست ده‌بێته‌وه بۆ ماوه دوو رۆژ له‌به‌ر هه‌تاو داده‌ندرێت و ده‌بێته دۆشاو.
ساڵانه نزیكه‌ی ٥٠٠ تۆن دۆشاو له‌و ترێیه به‌رهه‌م ده‌هێندرێت كه له پارێزگای كلیس له‌سه‌ر رووبه‌ری ١٦٠ هه‌زار دێكار زه‌وی ره‌نێو ده‌هێندرێت.
سه‌رۆكی ژووری ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵی كلیس، گوڤه‌ن ئۆزده‌میر به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ترێ یه‌كێكه له سه‌رچاوه هه‌ره گرنگه‌كانی بژێوی له ناوچه‌كه و گوتی: "ترێ به ته‌ڕی، به مێوژ و وه‌ك دۆشاویش به بازاڕه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌فرۆشرێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دۆشاو چه‌ندین كانزای وه‌ك پۆتاسیۆم، كالسیۆم و مه‌گنسیۆم له‌خۆ ده‌گرێت و كۆگای ئاسنه، گوتی: "دۆشاو به سه‌رتاسه‌ری توركیا ده‌فرۆشین. تا راده‌یه‌كیش هه‌نارده‌ی ده‌كه‌ین بۆ رووسیا. ئامانجمان ئه‌وه‌یه بازاڕ بۆ دۆشاو ببیننه‌وه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه. له‌و پێناوه‌دا به‌رده‌وامین له كاره‌كانمان".