Zana Natık Kerem
06 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2021
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی ھێرشێکی مووشەکی بۆسەر خاڵێکی ھێزەکانی پۆلیس لە پارێزگای کەرکووک، چوار پۆلیس کوژران و برینداربوون.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بە پلەی نەقیب بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند کە گولـلە تۆپێک لە لایەن چەکدارانی نەناسراوەوە ئاراستەی خاڵێکی ھێزەکانی پۆلیسی کراوە لە قەزای داقوق باشووری پارێزگای کەکووک.
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئاماژەی بەوەیشدا کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، یەک پۆلیس کوژراوە و سێی دیکەیش برینداربوون و باسی لەوەیشکرد کە گومان دەکرێت، تیرۆریستانی داعش، ئەو ھێرشەیان ئەنجام دابێت.