Zana Natık Kerem
06 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2021
ھەولێر ــ AA
دوو کچە رفێندراوی ئێزدی دوای رزگاربوونیان لەژێر دەستی داعش لە سووریا، رادەستی سوپای عێراق کران.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول لە راگەیەنراوەکەدا رایگەیاندووە کە دوو کچە رزگاربووی ئێزدی دەستی داعش بە ناوەی عاسیمە خزر تەمەن ١٦ ساڵ و نەجلا سەعید تەمەن ١٧ ساڵ لە لایەنی سوورییەوە رادەستی ھێزەکانی لیوای پیادەی ٧١ی سوپای عێراق کراون، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەوە بخاتەڕوو.
ئاماژەی بەوەشداوە کە پڕۆسەی رادەستکردنەکە لە دەروازەی سنووریی رەبیعە لە پارێزگای نەینەوا سنووری نێوان عێراق و سووریا، ئەنجامدراوە.
راشیگەیاندووە کە دوو کچە رزگاربووەکە رادەستی کەسوکارەکانیان کراوەن و جەختیکردووەتەوە کە حکوومەتی عێرا ق شێوەیەکی جیددی ھەوڵەکانی خستووەتەگەڕ لەپێناو رزگارکردنی سەرجەم ئەو کچە ئێزدییانەی کە لە لایەن داعشەوە رفێنراوان.