کەرکووک.. پووچەڵکردنەوەی پێنج بۆمب
لە میانی ھەڵمەتێکی گەڕان و پیشکنینی ھێزەکانی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵ و ھێزەکانی ھەواڵگریی عێراق، پێنج بۆمب لە سنووری ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، پووچەڵکراونەوە.
Arbil
کەرکووک–AA
لە میانی ھەڵمەتێکی گەڕان و پیشکنینی ھێزەکانی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدرال و ھێزەکانی ھەواڵگریی عێراق، پێنج بۆمب لە سنووری ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، پووچەڵکراونەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی پۆلیسی فیدراڵ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدرال و ھێزەکانی ھەواڵگریی عێراق بە ھاوبەشی ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینان لە گوندی ئەلرەزم سەربە ناحیەی رەشاد ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی ھەڵمەتەکەدا، پێنج بۆمب لە تونێڵیکی ناو خانوویەکدا لە گوندەکە دۆزراونەتەوە کە دواتر لەلایەن ئەندازیارانی پووچەڵکردنەوەی مین و بۆمبەوە، پووچەڵکراونەتەوە.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ھەڵمەتەکەدا، هەروەها دەستبەسەر گولـلە تۆپێکدا گیراوە.
ئەمەیش لە کاتێکدایە کە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ لە میانی ھەفتەیەکدا، سێ ھەڵمەتی گەڕان و پشکنینیان لە گوند و ناحیەکانی سەربەقەزای حەویجەدا ئەنجامداوە و لە میانی ھەڵمەتەکاندا، دەست بەسەر ١٥ بۆمبدا گیراوە و چوار حەشارگەی تیرۆریستانی داعشیش لە ناوچەکەدا خاپوورکراون.