Arbil
ھەولێر ــ AA
درێژەی دانیشتنی ژمارە ٢٣ی ئاسایی رۆژی شەممەی رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە میانیدا سەبارەت بە ژمارەیەک پڕۆژەیاسا گفتوگۆ دەکرێت، بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی دەستی پێکرد .
دانیشتنی ژمارە ٢٣ی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی شەممەی رابردوو رابردوو سازکرابوو، بەڵام درێژەی دانیشتنەکە بۆ ئەمڕۆ دووشەممە دواخرا.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە کە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی کارەکانی دانیشتنەکەی کردووەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا، ژمارەیەک پڕۆژەیاسا خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ دەکرێت و گفتوگۆش لەبارەی پڕۆژەیاسای تاوانەکانی زانیاری دەکرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن