تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان.. گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا سێ ھەزار کەسی تێپەڕاند

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢١ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە".

Heman Hussein Yaseen  | 23.11.2020 - نوێکردنەوە : 24.11.2020
ھەرێمی کوردستان.. گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا سێ ھەزار کەسی تێپەڕاند

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٨٨ تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ٢١ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوەبەمەیش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ٩٣ ھەزار و ٩٢١ حاڵەت و حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە سێ ھەزار و ١٥ کەس..

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ٥٧٤ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، ھاوکات ٤٨٨ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ٢١ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:

پارێزگای ھەولێر، ١٥٢ تووشبوو، شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان.

پارێزگای سلێمانی، ١٢٨ تووشبوو، شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان.

پارێزگای دھۆک، ١٧٨ تووشبوو، سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان.

پارێزگای ھەڵەبجە، شەش تووشبوو، یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئیدارەی گەرمیان، ١٦ تووشبوو، دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئیدارەی راپەڕین ھەشت حاڵەتی تووشبوو، سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٦٤ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە، ھاوکات لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٧٨٣ ھەزار و ٧٠٦ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە، ٩٣ ھەزار و ٩٢١ تووشبوو کە ٣٤ ھەزار و ٨٤ لە ھەولێر، ٢٧ ھەزار و ٢٨٢ لە سلێمانی، ٢٩ ھەزار و ٥٩٠ کەس لە دھۆک و دوو ھەزار و ٩٦٥ لە ھەڵەبجە بووە، لەنێویاندا سێ ھەزار و ١٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٨٢٧ لە ھەولێر، ھەزار و ٤٥٥ حاڵەت لە سلێمانی، ٦٠٤ لە دھۆک و لە ١٢٩ حاڵەت ھەڵەبجە بووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın