Zana Natık Kerem
06 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی دادی عێراق راگەیاند کە ٥٠ ھەزار تیرۆریستی حکومدراو لە گرتووخانەکانی سەربە وەزارەتی داد، زیندانی کراون.
گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق، ئەحمەد لعێبی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە ٥٠ ھەزار تیرۆریستی حکومدراو لە گرتووخانەکانی سەربە وەزارەتی داد، زیندانی کراون و گوتی: "لەو ژمارەیە، ٢٥ ھەزاریان سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە".
گوتیشی:"سزای لەسێدارەدانەکان بەسەر تیرۆریستاندا جێبەجێ نەکراون، ئەویش بەھۆی ئەوەی ژمارەیەکیان پلەی کۆتایییان وەرنەگرتووە و ژمارەیەکی دیکەیشیان تا ئێستا لەلایەن سەرۆکۆمارەوە پەسەند نەکراون".
ئەحمەد لعێبی روونیشی کردەوە ھەر سزایەکی لەسێدەردان، ئەگەر پلەی کۆتایی وەربگرێت و مەرسوومی کۆماریی بۆ دەربکرێت، جێبەجێ دەکرێت و گوتی: "٩٠ لەسەدای سزای لەسێدارەدانەکان بەھۆی ئەوەی پلەی کۆتایییان وەرنەگرتووە و مەرسوومی کۆماریییان بۆ دەرنەکراوە، جێبەجێ نەکراون".