هەولێر.. چوار پەرلەمانتاری نوێ سوێندی یاساییان خوارد
- هەریەک لە هیمداد ساڵح بیلال لە شوێنی ئایدن مەعروف، لەنجە ئیبراهیم لە شوێنی ڤالا فەرید، شیرین یونس لە شوێنی بێگەرد دلشاد تاڵەبانی و باپیر کامەلا لە شوێنی عەبدوڵڵا مەحمود سوێندی یاساییان خوارد.
Arbil
هەولێر - AA
پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لە برگەی یەکەمی کارنامەکەیدا دەستیکرد بە پڕۆسەی ئەنجامدانی سوێندخواردنی چوار پەرلەمانتاری نوێ کە لە شوێنی هەریەک لە پەرلەمانتارەکان ئایدن مەعرووف، ڤالا فەرید، بێگەرد تاڵەبانی و عەبدوڵڵا مەحمود.
لە کۆبوونەوەکەدا لە پشکی بەرەی تورکمانی، هیمداد ساڵح بیلال لە شوێنی ئایدن مەعروف سوێندی یاسایی خوارد و لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەنجە ئیبراهیم لە شوێنی ڤالا فەرید سوێندی یاسایی خوارد و لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، شیرین یونس لە شوێنی بێگەرد دلشاد تاڵەبانی سوێندی یاسایی خوارد و لە پشکی حزبی سۆسیالیست، باپیر کامەلا لە شوێنی عەبدوڵڵا مەحمود سوێندی یاسایی خوارد.
کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان کاتژمێر ١١ و نیو دەستیپێکرد و تیایدا ئەو چوار پەرلەمانتارە سوێندی یاساییان خوارد و دواتر دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کرایەوە و هەریەک لە پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رێواس فایەق و پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ، شادی نەوزاد خۆیان پاڵاوت و لە ئێستاشدا پڕۆسەی دەنگدانەکە بەڕێوەدەچێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن