Zuhal Demirci,Rewa Mahmood Hasan
10 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2019
ئەنقەرە-AA
له پەیوەندییه‌كی تەلەفۆنیدا وەزیری دەرەوەی تورکیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو پیرۆزبایی له سه‌رۆكی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مەسرور بارزانی كرد.
به پێی هه‌واڵێك كه له سه‌رچاوه‌كانی دیپلۆماتیكه‌وه وه‌رگیراوه، وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش‌ئۆغڵو بەبۆنەی دەستبەکاربوونییەوە وەک سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسرور بارزانی ئەنجام دا و پیرۆزبایی لێکرد.
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه متمانەی دایه مەسرور بارزانی بۆ سەرۆکی نوێی حکوومەتی هەرێم و ٢١ وەزیری کابینەکەی.