Fahrettin İbrahim
10 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2019
هه‌ولێر - AA
سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا ئيمانوێل ماكرۆن پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و خۆشحاڵى و پشتگيريى خۆى بۆ به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدرالى عێراق ده‌ربڕى.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆشكى ئه‌ليزێ له پاريس، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا ئيمانوێل ماكرۆن پێشوازى له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى كرد.
به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا دوايين پێشهاته ئه‌منى و سياسييه‌كانى ناوچه‌كه، په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و چۆنيهتيى هاوكاريكردنى گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ ناوچه‌كانيان، تاوتوێ كرد.

له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، ماكرۆن سوپاس و پێزانينى فه‌ڕه‌نساى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و شكاندنى تيرۆر و پێشوازيكردنى ئاواره و په‌نابه‌ران و پاراستنى پێكهاته ئاينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه فه‌ڕه‌نسا له چوارچێوه‌ى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و له نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانيش له پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاسى پشتگيرى و هاوكارييه سه‌ربازى و سياسى و مرۆييه‌كانى فه‌ڕه‌نسا، به‌تايبه‌تى ئاماژه‌ى به ڕۆڵى سه‌رۆك ماكرۆن كرد له پشتگيريى سياسى و ديپلۆماسيى هه‌رێمى كوردستان له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا كه بووه هۆى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه‌ى پێشكه‌ش كرد، جه‌ختيشى له پاراستن و په‌ره‌پێدانى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى له‌نێوان پێكهاته ئاينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانيا فه‌ڕه‌نسييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌نديى بازرگانى و ئابووريى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا، بارودۆخى سووريا و مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوولا بوون.
