Ömer Aydın,Hemın Othman Mohammed
22 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2018
پاریس - AA
سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداریەتی فه‌ڵه‌ستین، مه‌حمود عه‌باس، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مریكا دوای بڕیاره‌كه‌ی قودس بێ لایه‌نیی له‌ده‌ستداوه و، یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێشێلكردووه، له‌به‌رئه‌وه هه‌ر پلانێكی ئاشتیی له‌و ولاته‌وه بێت په‌سه‌ندی ناكه‌ن.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداریەتی فه‌ڵه‌ستین، مه‌حمود عه‌باس له پاریس كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش بۆ هەردوولا رێکخرا.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا مەحمود عه‌باس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپه‌وه پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تیه و، حكوومه‌تی ئه‌مریكا بێ لایه‌نی له‌ده‌ستداوه و، گوتی: "هیچ پلانێكی ئاشتیی په‌سه‌ند ناكه‌ین كه له ئه‌مریكاوه بێت".
له‌باره‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ی دوێنێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، مه‌حمود عه‌باس باسی له‌وه كرد كه به‌هێز ناتوانرێت شێوه بدرێت به جیهان و، به به‌كارهێنانی پاره ناتوانرێت وڵاتان بكڕدرێت و، گوتی: "ناتوانن وڵاتان به پاره بكڕن بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پێگه سیاسییه‌ی ده‌یخوازن. به‌رده‌وامی به هه‌وڵه دیبلۆماسییه‌كان ده‌ده‌ین و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه په‌ره پێده‌ده‌ین كه پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن".
مه‌حمود عه‌باس باسی له‌وه‌یش كرد كه ئه‌مریكا به‌و بڕیاره‌ی ده‌ریكرد و پاش دانگدانهكهی دوێنی تانهها مایەوە و رۆڵی متمانه‌ی دانوستانی له‌ده‌ستدا و، گوتی: "له رێگای سیاسه‌ت و كولتووری ئاشتیی جیهانبینهوه و، له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانیمان ده‌كه‌ن به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر ریگاكهمان".
هاوكات عه‌باس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه فه‌ڕه‌نسا وه‌ك وڵات و له‌ناو یه‌كێتیی ئه‌ورووپاشدا رۆڵی جیاوازی گێڕاوه بۆ فه‌ڵه‌ستین و، سوپاسی ئه‌و ولاتانەی كرد بۆ پشتیوانیه‌كه‌ی له ده‌نگدانه‌كه‌ی دوێنێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا.
بە ھەوڵەکانی تورکیا کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرۆژە بڕیارێک لە ژێرناونیشانی "چالاکییەکانی ئیسرائیل لە قودسی رۆژھەڵات و خاکەکانی فەڵەستینی ژێرداگیرکاریی" کە بڕیارەکەی ترەمپ رەتدەکاتەوە لەبارەی پێگەی قودس، رۆژی پێنجشەممە دانیشتنێکی تایبەتی ساز کرا.
لە دانیشتنەکە سەرەڕای گشت رەخنەکانی ئەمریکا پرۆژە بڕیارەکە بە ١٢٨ دەنگ بەرامبەر بە ٩ دەنگ پەسەند کرا و ٣٥ وڵاتیش دەنگی راڕایان بەکارھێنا.
لە پرۆژە بڕیارەکەدا ئاماژە بە ١٠ بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٦٧ تاکو ٢٠١٦ کراوە و جەختیش لەسەر بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی راگەیاندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیبەوە بۆ قودس کراوەتەوە.
لە پرۆژە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیارەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لەبارەی پێگەی قودس، نیگەرانییەکی زۆری دروستکردووە.
ھەر لە پرۆژە بڕیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیەندراوە کە پێویستە لە رووی ئایینی و کلتوورییەوە پارێزگاری لە پێگەی قودس بکرێت و جەختیش لەوەش کراوەتەوە کە پێگەی قودس بابەتێکە کە پێویستە لە چوارچێوەی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دانوستان چارەسەر بکرێت.