Gamze Türkoğlu Oğuz,Hemın Othman Mohammed
22 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2017
سیئۆل - AA
سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ی بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌هێزی ئه‌تۆم بۆ ئه‌مریكا و، رایگه‌یاند: "هیچ كه‌س ناتوانێت نكۆڵی له‌وه بكات".
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵی KCNA، كیم له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی پارتی كرێكاراندا پێشكه‌شی كردووه، كۆریای باكووری به وڵاتێكی ستراتیجی ناوزه‌ندكردووه كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌هێزی ئه‌تۆمی بۆ ئه‌مریكا دروستكردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه ناتوانرێت نكۆڵی له‌وه بكرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور، به زمانێكی توند ره‌خنه‌ی له ستراتیجی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا گرت كه چه‌ند رۆژ پێش ئێستا رایگه‌یاند.
له راگهیهندراوێكەدا، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌مریكا ئاماده‌یه به "هێزی له‌ناوبردن" وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌تۆمی و مووشه‌كی كۆریای باكوور بداته‌وه و، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور رایگه‌یاندووە: "تره‌مپ به‌ڵگه‌ی دروستكردنی تاوانه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاگاداری پلانی تره‌مپ بێت بۆ نانه‌وه‌ی جه‌نگی ئه‌تۆمیی له نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریادا".
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور رایگه‌یاند: "ستراتیجی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا به روونی نیازی هێرشی واشنتۆنی بۆ سه‌رمان خستووه‌ته‌ڕوو".