Zehra Ulucak,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
22 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه بڕیاره‌کەی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل له مێدیاكانی ئه‌مریكادا گرنگترین سه‌ردێڕه.
رۆژی رابردوو پڕۆژه بڕیاره‌كه كه ره‌خنه له بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌گرێت له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به 128 ده‌نگ به‌رانبه‌ر ته‌نها 9 ده‌نگ، پەسەند کرا.
CNN به سه‌ردێڕی، "سه‌رباری هه‌ڕه‌شه‌كانی هاڵه‌ی، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپی له‌باره‌ی قودسه‌وه ئیدانه‌كرد"، هه‌واڵه‌كه‌ی نووسیوه.
له‌هه‌واڵه‌كه وه‌ك بڕیارێكی توند دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا باس له بڕیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كراوه و ئاماژه به‌وه دراوه، بڕیاره‌كه دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی نیكی هالی كه گوتبووی، "ئه‌گه‌ر به‌ئاراسته‌ی ئیدانه‌كردنی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌نگبدرێت، ئه‌مریكا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سندووقی یارمه‌تی بۆ جیهان، دوو جار بیرده‌كاته‌وه"، له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌سه‌ندكرا.
رۆیته‌رز بهسهردێڕێك نووسیویه‌تی، "له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان زیاتر له 120 وڵات هاوده‌نگ بوون له ئیدانه‌كردنی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ".
لە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا هەواڵێک بە سەردێڕی "کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی ترەمپ وەستایەوە و ئیدانەی بڕیارەکەی کرا لە بارەی قودس" بڵاوکراوەتەوە.
لە هەواڵەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە زۆربەی وڵاتانی جیهان بێگوێدانە هەڕەشەکانی ترەمپ ئاماژەیان بەوەدا کە بڕیاری ئەمریکا لەبارەی قودس کارپێکراو نییە و بەتوندیش سەرزەنشتی ئەمریکایان کرد.
هەواڵەکە جەختی لەوە کردۆتەوە کە هەواڵەکە زۆر پەیوەندیدار نییە و لەبەر ئەمە تەنها واتای سێمبۆلی لەخۆ دەگرێت. ئاماژەی بەوەشداوە ئەنجامی دەنگدانەکە بڕیارەکەی ئیدارەی ترەمپ کە تەحەدای هاورایی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکرد کە پەنجا ساڵە هەیە لەبارەی ستاتۆی قودس بووە هۆی تێکدانی ئاسوودەیی سیاسیی لە جیهان و لە رووی دیپلۆماتییەوە ئەمریکای تەنها جێ هێشت.
دەنگی ئەمریکاش لەمبارەیەوە گوتی: "نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی رەها بڕیارەکەی ئەمریکای بۆ ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل رەتکردەوە".
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستیش لە هەواڵێکیدا بەناوی "بڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی قودس لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگی دایەوە و رەتکرایەوە"، ئاماژەی بەوە داوە کە وێڕای هۆشدارییە بێپەرواکانی ئەمریکا، ١٢٨ وڵات پشتگیری پڕۆژە بڕیاری "چالاکییەکانی ئیسرائیل لە سەر خاکی فەڵەستین و قودسی رۆژهەڵاتی داگیرکراو" کرد.
هەواڵەکە ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو دەنگدانە تەنها رەتکردنەوەی بڕیارەکەی ترەمپ نەبوو هاوکات سەرزەنشتێکی توند بوو بۆ ئەو هەڵمەتەی هەڕەشەی بڕینی هاوکاری بۆ سندووقەکانیش دەکرد و دەیویست بە گوشار خۆی بەسەر دەنگەکاندا زاڵ بکات.
بە ھەوڵەکانی تورکیا کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرۆژە بڕیارێک لە ژێرناونیشانی "چالاکییەکانی ئیسرائیل لە قودسی رۆژھەڵات و خاکەکانی فەڵەستینی ژێرداگیرکاریی" کە بڕیارەکەی ترەمپ رەتدەکاتەوە لەبارەی پێگەی قودس، رۆژی پێنجشەممە دانیشتنێکی تایبەتی ساز کرا.
لە دانیشتنەکە سەرەڕای گشت رەخنەکانی ئەمریکا پرۆژە بڕیارەکە بە ١٢٨ دەنگ بەرامبەر بە ٩ دەنگ پەسەند کرا و ٣٥ وڵاتیش دەنگی راڕایان بەکارھێنا.
لە پرۆژە بڕیارەکەدا ئاماژە بە ١٠ بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٦٧ تاکو ٢٠١٦ کراوە و جەختیش لەسەر بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی راگەیاندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیبەوە بۆ قودس کراوەتەوە.
لە پرۆژە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیارەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لەبارەی پێگەی قودس، نیگەرانییەکی زۆری دروستکردووە.
ھەر لە پرۆژە بڕیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیەندراوە کە پێویستە لە رووی ئایینی و کلتوورییەوە پارێزگاری لە پێگەی قودس بکرێت و جەختیش لەوەش کراوەتەوە کە پێگەی قودس بابەتێکە کە پێویستە لە چوارچێوەی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دانوستان چارەسەر بکرێت.