Sangar Hamad Azeez,Mohammed Baqi Hussein
05 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "له‌و باوه‌ڕه‌دام كه هاریكاری نێوان توركیا و فه‌ڕه‌نسا له‌رووی ئاشتیی هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌وه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه".
به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا، ئه‌ردۆغان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی به‌ست و رۆژهڤهكانی هه‌ڵسه‌نگاند.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "له كاتی سهردانهكهمدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ماكرۆن هاریكاریی له‌و بوارانه‌دا تاوتوێ ده‌كه‌ین كه پێشه‌نگن به‌لای هه‌ردوو وڵاته‌وه وه‌ك ئابووریی، بازرگانیی، پیشه‌سازی به‌رگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر".
ئه‌ردۆغان گوتیشی، "له‌گه‌ڵ سهركۆمار ماكرۆندا له چه‌ند بابه‌تێكدا به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌په‌یوه‌ندیداین. له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شییه‌كی گشتگیر و به‌هێز، ئه‌م سه‌ردانه به گرنگ ده‌زانم".
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی یورۆسامیشهوه دوا و گوتی، "ئاماده‌یی به‌ره‌وپێشبردنی هاریكارییهكانمانین له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی پیشه‌سازی به‌رگری و وزه. له پیشه‌سازی به‌رگریدا به‌تایبه‌تی ئه‌و هه‌نگاوه زۆر گرنگه كه له‌باره‌ی EUROSAM وه‌ك فه‌ڕه‌نسا، توركیا و ئیتاڵیا بیگرینه به‌ر و من زۆر گرنگیی پێده‌ده‌م. ئه‌مڕۆ دووباره ئه‌وه تاوتوێ ده‌كه‌ین".
هاوكات ناوبراو باسی له له‌سه‌ركارلابردنی سه‌رۆك شاره‌وانی بهشیكتاشیش كرد.
ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه له ئێستادا ئه‌و جۆره بڕیاری لهسهركارلابردنه ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ریبكات، كه‌واته لێره‌دا شتێك هه‌یه. له ئێستادا به‌و هه‌نگاوه‌ی له‌و باره‌یه‌وه گیراوه‌ته‌به‌ر له ئاتاشه‌هیر چی بووبێت لێره‌ش ئه‌مه بووه. با ئه‌وه‌یش بڵێم ئه‌و زانیاریانه‌ی به ئێمه گه‌یشتوون زۆر جیاوازترن".
سه‌ركۆماری توركیا، له‌باره‌ی دۆسیه‌ی هاكان ئاتیلا له ئه‌مریكا گوتی، "ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتنی دادی ئه‌مریكا ئه‌وه بێت به‌ڵێ ئه‌و كاته جیهان سووتاوه. ده‌بێت ئه‌مریكا جارێكی دیكه چاو به تێگه‌یشتنی دادیدا بخشێنێته‌وه. تێگه‌یشتنی دادی له‌و شێوه‌یه نابێت، با له‌مه‌ودوا وانه‌ی داد به جیهان نه‌ڵێنه‌وه".
ئه‌ردۆغان به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا،
"له وڵاته‌كه‌ی مندا هه‌وڵی كوده‌تایه‌ك ده‌ده‌ن دژ به ئێمه. ئه‌وانه‌ی ساڵی 99 هه‌وڵی كودهتایاندا دژ به ده‌وڵه‌ت. له‌و رۆژه‌وه تا ئه‌مڕۆ له 400 دۆنم زه‌ویدا كه بۆیان ته‌رخانكراوه وه‌ك پاشان ده‌یانژێنن، رێز له هیچ كام له‌و بڕیارانه‌ی دادگا ناگرن كه له وڵاته‌كه‌م ده‌رده‌چێت. زیاد له 85 پۆسته گورزه كه له ئێستادا گه‌یشتووه‌ته 100 پۆسته گورزه. له ناو هه‌موو ئه‌وانه‌دا هیچ كام له‌و بڕیارانه‌یان له‌به‌رچاو ناگرن كه ده‌ركراون. ببوورن. به‌و شێوه‌یه نزیك ده‌بنه‌وه؟ ئه‌گه‌ر وایه رێككه‌وتنه‌كانی مافی دووقۆڵی و مافی نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوانمان چی ده‌كات؟ كاریگه‌ری له‌ده‌ستده‌دات. به نیگه‌رانییه‌وه ده‌یڵێم كه قۆناغی له‌مه‌ودوا به‌و شێوه‌یه ده‌بێت".