Mazın Asad
05 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
دامەزراوەی Fitch Ratings نێودەوڵەتی بۆ دیاریکردنی رێژەی گەشەی ئابووری رایگەیاند لە ماوەی پێنج ساڵدا تێکرایی ناوەندی چاوەڕێی گەشەی ئابووری تورکیا بە رێژەی سەدا ٤.٨ دەکەن.
دامەزراوەی Fitch Ratings راپۆرتێکی لە ژێرناونیشانی "وەبەرھێنان و دیمۆگرافی و ئاماژەی فراوانبوونی توانای بازارەکان" بڵاوکردەوە کە پێشبینی گەشەی ئابووری پێنج ساڵی داھاتووی ١٠ وڵاتی خستەڕوو کە لە نێوانیاندا تورکیاش ھەیە.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە وڵاتی ھیندستان لەسەر ئاستی رێژەی وەبەرھێنان و دیموگرافی لە سەرووی ١٠ وڵات لە رووی گەشەسەندنی ئابووری نیشان دراوە و راشگەیەندراوە کە ھیندستان لە ماوەی پێنج ساڵی داھاتوودا تێکڕایی ناوەندی خاوەن توانای گەشەی ئابووری بە رێژەی سەدا ٦.٧ ھەیە.
- تورکیا لە رێزبەندی سێیەمە
شارەزایانی ئابووری بۆ ھەریەک لە وڵاتی چین و ئیندۆنیزیا تێکرایی ناوەندی بۆ ھەر ساڵێک پێشبینی بە سەدا ٥.٥ گەشەی ئابووری دەکەن و بۆ پێنج ساڵی داھاتووی تورکیاش بە رێژەی ٤.٨ پێشبینی گەشەی ئابووری خراوەتەڕوو کە لە پلەی سێیەم لەو ریزەبەند دێت.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە توانانی گەشەی ئابووری تورکیا پەیوەستە بە رێژەی وەبەرھێنانی بەرز.
پێشبینی گەشەی ئابووری ھەریەک لە وڵاتانی مەکسیک، پۆڵۆنیا و کۆریای باشوور لە ماوەی پێنج ساڵی داھاتوودا ساڵانە تێکرایی ناوەندیی بە رێژەی سەدا ٢.٥ تا ٣ دیاری کراوە.
ھاوکات پێشبینی گەشەی ئابووری ھەریەک لە ئەفریقای باشوور، رووسیا و بەڕازیل ساڵانە تێکڕای ناوەندی لە ژێر سەدا ٢ مەزەندە کراوە.