İzzet Taskiran,Andaç Hongur,Ramal Abdullah Mahmood
05 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر بانگهێشتی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن بەرەو پاریس بەڕێ کەوت.
سەرکۆمار ئەردۆغان و شاندی یاوەری بە فڕۆکەی تایبەتی "TUR" کاتژمێر ١٠:٢٥ لە میوانخانەی دەوڵەت لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک بەرەو پاریس بەڕێ کەوتن.
لە میوانخانەی دەوڵەت لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک ئەردۆغان و شاندی یاوەری لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، ئیسماعیل قارەمان، پارێزگاری ئیستانبوڵ، ڤاسیپ شاهین و سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ، مەولود ئویساڵ، پەرلەمانتاری بازنەی ئیستانبوڵی ئاک پارتی، هالیس داڵکڵچ و سەرۆکی لقی ئیستانبوڵی ئاک پارتی، سەلیم تەمورجی و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە بەڕێ خران.
شاندی یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان پێکهاتوون لە ئەمینە ئەردۆغانی هاوسەری، وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری ئابووری، نیهاد زەیبەکچی و وەزیری بەرگری، نورەددین جانیکلی و وەزیری وزە و سەرەچاوە سرووشتییەکان، بەرات ئاڵبایراک و سەرۆکی لیژنەی جێبەجێکار و سەرۆکی ئەنجوومەنی راپەڕاندنی هێڵی ئاسمانی تورک، ئیلکەر ئایجی.