Zehra Aydın,Hemın Othman Mohammed
05 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی سه‌ربه وه‌زاره‌تی دارستان و كاروباری ئاوی توركیا، ساردترین رۆژی 2017 له شارۆچكه‌ی گۆله سەر بە پارێزگای ئه‌رده‌خان تۆماركراوه كه 35.9 پله‌ی سه‌دی ژێر سفر بووه، گه‌رمترین رۆژیش له شارۆچكه‌ی جیزره سەر بە شاری شڕنەخ تۆماركراوه كه 46.9 پله‌ی سه‌دی بووه.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی توركیا، ئیسماعیل گونه‌ش، باسی له پله‌كانی گه‌رما، بڕی باران بارین و به‌فر بارینی ساڵی رابردووی كرد و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دامه‌زراوه‌كه‌یان خاوه‌نی تۆڕی به‌رنامه‌یه‌كی چاودێریه كه ته‌واوی توركیای ده‌گرێته‌وه.
گونه‌ش باسی له‌وه كرد كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ هه‌زار و 769 زانیاری كردووه كه له وێستگه‌ی ئۆتۆماتیكی چاودێری كه‌شناسی وه‌رگیراوه و تایبه‌تمه‌ندی كه‌شناسی پارێزگا و شارۆچكه‌كان نیشانده‌دات، به‌پێی ئه‌وه‌ش گه‌رمترین رۆژی ساڵی 2017 له 2ی ئاب له شارۆچكه‌ی جیزره‌ی شڕنەخ تۆماركراوه، كه 46.9 پله‌ی سه‌دی بووه. هه‌روه‌ها دووه‌م به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای ساڵ له 2ی ته‌مووزدا له ئایدن و، 9ی ئاب له ئورفا تۆماركراوه كه 44.8 پله‌ی سه‌دی بووه.
گونه‌یش ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ساردترین رۆژی ساڵی 2017 له 18ی شوباتدا له شارۆچكه‌ی گوله‌ی ئه‌رده‌خان تۆماركراوه، كه 35.9 پله‌ی سه‌دی ژێر سفر بووه، دووه‌م ساردترین رۆژی ساڵیش له 18ی شوباتدا له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌رزه‌ڕۆم و، له 3ی كانوونی یه‌كه‌مدا له فڕۆكه‌خانه‌ی هاراكان لە شاری قه‌رس تۆماركراوه كه 32.3 پله‌ی سه‌دی ژێر سفر بووه.