Murat Ünlü,Mohammed Baqi Hussein
01 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2017
پاریس - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیڤ لۆدریان رایگه‌یاند، قۆناغی راگوزه‌ری ده‌سه‌ڵات له سووریا، له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌ددا ئه‌نجام نادرێت.
له میانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری رادیۆی RTLدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیڤ لۆدریان رایگه‌یاند کە له كۆتاییدا داعش له سووریا ده‌ڕووخێت.
جان ئیڤ لۆدریان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ئێستادا له سووریا دوو جه‌نگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ داعش و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان شه‌ڕی ناوخۆیه و دوای رووخانی داعش، هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تواناكانیان له‌سه‌ر قۆناغێكی سیاسی چڕده‌كه‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری شه‌ڕی ناوخۆ و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیڤ لۆدریان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێویسته هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گرووپێكی په‌یوه‌ندی پێكبهێنن بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێكی نوێ بۆ سووریا و دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن و گوتی: "قۆناغی راگوزه‌ری ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌ددا نابێت كه گه‌له‌كه‌ی خۆی له‌ناوبردووه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند له كارنامهیاندا نییه باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان له دیمه‌شق بكه‌نه‌وه.