سەرۆکی نوێی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا
- لە پڕۆسەی دەنگداندا، رێواز فایەق بە بەدەستهێنانی ٧٢ دەنگ بوو بە سەرۆکی پەرلەمان.
Arbil
هەولێر - AA
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بەپێی بڕگەی دووەم لە بەرنامەی کاری خۆیدا، پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی ئەنجامدا.
هەریەک لە پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رێواز فایەق و پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، شادی نەوزاد خۆیان بۆ ئەم پۆستە پاڵاوت و لە پڕۆسەی دەنگدانی نهێنیدا رێواز فایەق بە بەدەستهێنانی ٧٢ دەنگ بوو بە سەرۆکی پەرلەمان.
لە کۆبوونەوەکەدا ١٠٦ پەرلەمانتار بەشداربوون کە تیایدا رێواز فایەق ٧٢ و شادی نەوزاد ١٦ دەنگیان بەدەست هێنا و نۆ دەنگیش هەژمار نەکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کە پێنج کورسی هەيە دەنگی نەدا و چوار پەرلەمانتاری فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ-یش نەچوونە هۆڵی پەرلەمانەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن