Sarmand Hameed
22 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٩٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢١٠ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ١١ هەزار و ٥٧١ حاڵەت و گیانلەدەستدانیش بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە گەیشتە ٤٤٤ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٩٥ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٨١٢ لە هەولێر، ٦٣١ لە سلێمانی، ٥٦٩ لە دهۆک، ٢٥٨ لە گەرمیان و ٢٥ لە هەڵەبجە بووە، دەرەنجام ٢١٠ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
- پارێزگای هەولێر، ٦٩ تووشبوو و چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان.
- پارێزگای سلێمانی، ١٢١ تووشبوو و حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان کە بەم شێوەیەیە:
شاری سلێمانی، ٨١ تووشبوو و شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان.
ئیدارەی گەرمیان، ٤٠ تووشبوو و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان.
- پارێزگای دهۆک، ١١ تووشبوو.
- پارێزگای هەڵەبجە، نۆ تووشبوو و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٤٣ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٩٦ لە هەولێر، ١٦ لە ئیدارەی گەرمیان، هەشت لە دهۆک و ٢٣ لە هەڵەبجە بووە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ١٨١ هەزار و ٤٩٣ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٧٧ هەزار و ٤٥٧ لە هەولێر، ٥٩ هەزار و ٩٨٨ لە سلێمانی، ٤٢ هەزار و ٢٧٧ لە دهۆک و هەزار و ٧٧١ لە هەڵەبجە بووە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ١٩ هەزار و ٨٠٩ هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ١٧ هەزار و ٩٤٩ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، هەزار و ٨٦٠ هاووڵاتیی لە ٢٣ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ٤٣١ لە سلێمانی و هەزار و ٤٢٩ لە دهۆکە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٣ هاووڵاتیی کەرەنتینکراون.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١١ هەزار و ٥٧١ تووشبوو کە سێ هەزار و ١٤٢ لە هەولێر، حەوت هەزار و ٦٧٢ لە سلێمانی، ٣٦٨ لە دهۆک و ٣٨٩ لە هەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ٤٤٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٨٤ لە هەولێر، ٣٥٢ لە سلێمانی و هەشت حاڵەت لە هەڵەبجە بووە، و شەش هەزار و ٣٠٩ نەخۆش دوای چارەسەری چاکبوونەتەوە کە دوو هەزار و ١٨٨ لە هەولێر، سێ هەزار و ٥٣١ لە سلێمانی، ٢٩٣ لە دهۆک و ٢٩٧ لە هەڵەبجە بووە، و لە ئێستادا چوار هەزار و ٨١٨ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە ٨٧٠ لە هەولێر، سێ هەزار و ٧٨٩ لە سلێمانی، ٧٥ لە دهۆک و ٨٤ لە هەڵەبجەیە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.