Zana Natık Kerem
10 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە بەغدا کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەستکەوتوون، نێچیرڤان بارزانی لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا بەجیا لەگەڵ سەرکۆمار، بەرھەم ئەحمەد ساڵح و سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی و ژمارەیەک سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە میانی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ گەورە بەرپرسان و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق تاوتوێ دەکات.
ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا دوای ئەو سەردانەی دێت کە لە کۆتایی مانگی رابردوودا بۆ فەڕەنسا ئەنجامی دا بوو.