Ekip
10 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح رایگەیاند، پێویستیان بە رێککەوتنی نوێی سیاسی ھەیە کە بەڕێوەبردن بەرەو دەوڵەتێکی بەتوانا و خاوەن سەروەریی ببات.
بەرھەم ئەحمەد ساڵح لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی "یادی شەھیدبوونی ئیمام سەدر و رووخانی رژێمی ستەمکار دەکەینەوە، ئەو رژێمەی کە قێزەونترین تاوانی بەرامبەر عێراقییەکان ئەنجامداوە".
راشیگەیاندووە "ناکرێت لە گۆڕانکارییە گەورە بەدیھاتووەکان کەمبکەینەوە، ھاوکات دەبێت دان بەو شکستانەدا بنێین کە ناکرێت تەنیا بە میراتی رژێمی پێشوو، پاساویان بۆ بھێندرێتەوە".
بەرھەم ئەحمەد ساڵح ھەروەھا نووسیوویەتی: "پێویستمان بە رێککەوتنێکی سیاسیی نوێیە کە بەڕێوەبردن بەرەو دەوڵەتێکی بەتوانا و خاوەن سەروەریی ببات".