Ekip
10 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند کە ھەڵبژارنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، ئەنجام دەدرێت.
لە راگەیەنراوێکدا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوەداوە کە پاشگەزبوونەوە لە وادەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە نییە و پڕۆسەکەیش لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە راگەیەنراوەکەدا داوای لەو ھاووڵاتییانەی کە مافی دەنگدادنیان ھەیە کردووە کە بەرلە ١٥ی ئەم مانگە، سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن و داتاکانیان نوێ بکەنەوە.
لە مانگی ئاداری رابردوودا، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاندبوو، ٣٠ی ھاوپەیمانی کە لە ٢٥٠ پارت پێکھاتوون، پەسەندکراون بۆ ئەوەی بەشداری لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەدا بکەن.
پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاندبوو، ٢٥ ملیۆن و ١٣٩ ھەزار و ٣٧٥ دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ھەیە کە بڕیارە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی داھاتوودا، بەڕێوەبچێت.