عێراق

نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە هەولێر

نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، میخاییل بوگدانۆڤ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان.

Sarmand Hameed  | 01.12.2021 - نوێکردنەوە : 01.12.2021
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە هەولێر

Arbil

هەولێر - AA

نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، میخاییل بوگدانۆڤ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان.

میخاییل بوگدانۆڤ کە دوێنێ سێشەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق، لەگەڵ هەریەک لە سەرکۆمار، بەرهەم ساڵح و سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی کۆبووەوە.

نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی لە بەغدا، بە سەردانێکی گەیشتە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان.

میخاییل بوگدانۆڤ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە لایەن بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی پێشوازیی لێکرا.

بریارە نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın