توركيا, سياسەت, جيهان, عێراق

سەرکۆمار ئەردۆغان داوای لە بەغدا و ھەولێرى کرد بە بێ دەرفەتدان بە لایەنی سێیەم لە دیالۆگێکی تەندروستدا بن

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان داوای لە بەغدا و ھەولێری کرد بە بێ دەرفەتدان بە لایەنی سێیەم، لە دیالۆگێکی تەندروستدا، پەیوەندییەکانیان بونیاد بنێنەوە.

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 23.04.2024 - نوێکردنەوە : 24.04.2024
سەرکۆمار ئەردۆغان داوای لە بەغدا و ھەولێرى کرد بە بێ دەرفەتدان بە لایەنی سێیەم لە دیالۆگێکی تەندروستدا بن

Arbil

ھەولێر - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان داوای کرد پێویستە بەغدا و ھەولێر بە بێ دەرفەتدان بە لایەنی سێیەم، لە دیالۆگێکی تەندروستدا، پەیوەندییەکانیان بونیاد بنێنەوە.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکی ھەرێم، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، مەسرور بارزانی و کۆبوونەوەی شاندی ھەردوو لایەن پەیامێکی بڵاو کردەوە.

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و شاندی یاوەری لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبوویەوە.

لە دیدارەکەدا پرسە ناوچەیی و جیھانییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر قسەی لەبارەوە کرا.

لە دیدارەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان وێڕای ئاماژەدان بە خۆشحاڵی خۆی لەھەمبەر دوورکەوتنەوەی عێراق لە توندوتیژییەکان، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئیتر کاتی ئەوە ھاتووە پرسی پەکەکە لە ڕۆژەڤ دەربکرێت و. تورکیا گرنگی دەدات بە ھاوکارییەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەبریارە کە ئاستی ئەو ھاوکارییانە بەرز بکرێتەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە، لەگەڵ عێراق چەندین دەقی یاساییان واژوو کردووە کە لەو ھاوکارییانەدا ھەرێمیش پێگەی خۆی ھەیە. لە چوارچێوەی ئەو لێکتێگەیشتنەدا لەگەڵ بەغدا، پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان ھەیە کە بۆ ھەموو عێراق لە خزمەت ئارمی و سەقامگیریدا دەبێت. بەغدا و ھەولێر بە بێ دەرفەتدان بە لایەنی سێیەم پێویستە لە دیالۆگێکی تەندروستدا، پەیوەندییەکانیان بونیاد بنێنەوە. سەرکۆمار ئەردۆغان وێڕای پێداگری لەسەر بەرزکردنەوە ئاستی قەبارەی بازرگانی لەگەڵ ھەرێم، جەختی لەوە کردەوە کە، ھەرچی زووە، دەروازەی سنووری ئوڤاکۆی-فیشخابوور بکرێتەوە و دەرفەتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلیش لە دەروازەی سنووری دێرەجیک-زێتی بە گرنگ وەسف کرد.

سەرکۆمار ئەردۆغان ھەروەھا باوەڕی خۆشی لەبارەی دەستەبەرکردنی پێگەی تورکمانەکان لە ڕووی ماف و بەرژەوەندییەکان و لەسەرووی ھەموویانەوە مافە سیاسییەکانیان لە ھەرێم دەربڕیوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın