عێراق

مەسرور بارزانی: "هێرشەکانی سەر کۆرمۆر لە ناوچەیەکی نزیک لەناو خاکی عێراقەوە ئەنجام دەدرێن"

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: "بەپێی زانیاریی سەرەتایی، ئەم هێرشانە لە ناوچەیەکی نزیک لەناو خاکی عێراقەوە ئەنجام دەدرێن. دەبێت کۆنتڕۆڵی ئەو گرووپە چەکدارییە نایاساییانە بکرێت کە زیان بە هەموومان دەگەیەنن".

Heman Hussein Yaseen  | 26.04.2024 - نوێکردنەوە : 28.04.2024
مەسرور بارزانی: "هێرشەکانی سەر کۆرمۆر لە ناوچەیەکی نزیک لەناو خاکی عێراقەوە ئەنجام دەدرێن"

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق مەسرور بارزانی ئیدانەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و ڕادەگەیەنێت، "بەپێی زانیاریی سەرەتایی، ئەم هێرشانە لە ناوچەیەکی نزیک لەناو خاکی عێراقەوە ئەنجام دەدرێن".

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیایدا هاتووە: "بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەو بۆ سەر كۆرمۆر دەکەم. سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو چوار هاووڵاتییە سڤیلە دەکەم کە گیانیان لەدەستدا، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم. وەزارەتی تەندروستیم ڕاسپاردووە کە هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بکات".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دا هاتووە: "داوا لە حکوومەتی فێدڕاڵ دەکەم کە بە شێوەیەکی جیددی لێکۆڵینەوە بکات و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەران بکات و دڵنیایی بە خەڵکی هەرێمی کوردستان بدات. بەپێی زانیاریی سەرەتایی، ئەم هێرشانە لە ناوچەیەکی نزیک لەناو خاکی عێراقەوە ئەنجام دەدرێن. چاوەڕوانی ڕێکاری خێرا لە بەغدا دەکەین بۆ ئەوەی ڕێگا نەدات ئەم جۆرە هێرشانە ببنە مایەی هەڕەشە بۆ ئێمە. دەبێت کۆنتڕۆڵی ئەو گرووپە چەکدارییە نایاساییانە بکات کە زیان بە هەموومان دەگەیەنن".

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئەم هێرشانە بە تاوانی جەنگ ناو دەبات و دەڵێت: "هێرشکردنە سەر ناوەندەکانی وزە کە کارەبا دەدەنە ملیۆنان ماڵ لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت. هەروەها هەوڵەکانی هەولێر و بەغدا بۆ پەرەپێدانی سێکتەری وزە تێکدەدات. ئەم هێرشانە بەردەوام دووبارە دەبنەوە و بە تاوانی جەنگ دادەنرێن. ئامادەین لەگەڵ بەغدا هەماهەنگی بکەین بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەم هێرشانە دابنرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın