Heman Hussein Yaseen
27 نیسان 2024•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2024
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق نێچیرڤان بارزانی ئیدانەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و ڕاشیدەگەیەنێت کە ئەم هێرشانە دەبنە هۆی ناسەقامگیری و داواش لە حکوومەتی عێراق دەکات بکەرانی بە سزایی یاسایی بگەیەنرێن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاندووە: "زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى هێرشى درۆنی ئه‌م ئێواره‌يه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى غازی كۆرمۆر له سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ له پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌م كه به‌داخه‌وه شه‌هيد و بريندارى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆى پچڕان و كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با و له‌كاروه‌ستانى وێستگه‌كه".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە: "دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌م هێرشانه ئارامى و سهقامگيريى وڵات ده‌خه‌نه مهترسييهوه و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فێدڕاڵ پێويسته ئه‌ركى خۆيان بۆ ڕێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه و دۆزينه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له هه‌ر لايه‌نێك بن بگێڕن و به سزاى ياسايى بگه‌يه‌نرێن".
ئێوارەی ئەمڕۆ کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانی کرایە ئامانج.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین جار کێڵگەکە بۆردومان کراوە، تا ئەو ئاستەی کە بووەتە هۆی وەستاندنی ئیش و کارەکانی. "گرووپە لە یاسا دەرچووەکان" لە عێراق، بە هێرشکردنە سەر کێڵگەکە تۆمەتبار دەکرێن.
کێڵگەی غازی کۆرمۆر گەورەترین کێڵگەی غازی سرووشتی عێراقە کە بە پێی خەملاندنەکان زیاتر لە هەشت ترلیۆن یەدەگی غازی سرووشتی لە خۆ دەگرێت.
کێڵگەکە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە دەستی بە بەرهەمهێنان کردووە و بەشێک لە کارەبای هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی کەرکووک و مووسڵ دابین دەکات.