ئابووری

دانه‌ غاز: "به‌رهه‌مهێنانی غاز ٣٠ له‌سه‌د زیادیكردووه‌"

- كۆمپانیای دانه‌ غاز: "رێژه‌ی زیادبوونی غازی سروشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان ٣٠ له‌سه‌د بووه‌".

Hemn Baban  | 21.11.2018 - نوێکردنەوە : 24.11.2018
دانه‌ غاز: "به‌رهه‌مهێنانی غاز ٣٠ له‌سه‌د زیادیكردووه‌"

Arbil

ھەولێر - AA

لەو راگەیەندراوەدا ئەوە ھاتووە کە ئەو دوو کۆمپانیایە کە لە بری ھاوپەیمانێتیی کۆمپانیاکانی بێرڵ پترۆلیۆم کارەکەیان گرتووەتە ئەستۆ توانیوییانە رێژەی ٣٠ لەسەد زیادە بەرھەم بەدی بھێنن بۆ دابینکردنی غازی سروشتی بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان.

ھەروەھا ئەوەش ھاتووە کە کارەکانی فراوانکردنی بەرھەمھێنان کە وێستگەی چارەسەرکردنی غاز لە کۆرمۆر بەخۆوەی بینیوە بە زنجیرەیەک زیادکردن و چاککردنەوەدا تێپەڕێوە کە بووەتە ھۆی کەمکردنەوەی بەربەستەکانی وزەی بەرھەمھاتوو و زیادکردنی رێژەکانی بەرھەمھێنان بۆ ئەوەی بگاتە ٤٠٠ ملیۆن پێی پێوانەیی سێجا لە رۆژێکدا بە بەرارود بە تێکڕاکەی ئێستای کە ٣٠٥ ملیۆن پێی پێوانەیی سێجایە لە رۆژێکدا، ئەوە سەرباری زیاتر لە ١٥ ھەزار بەرمیل لە چڕبووەکان و هەزار تۆنی رۆژانە لە غازی پترۆلیی شل.

لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٨ کۆمپانیای پێرڵ پترۆڵیۆم رێککەوتنێکی بۆ فرۆشتنی غازی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێم واژووکرد کە بەپێی رێککەوتنەکە بڕی زیادەی بەرھەمھاتوو لە غازی وەکو سووتەمەنیی تێچوو کەمتر و وەکو رەچاوکردنی پاراستنی ژینگە دەدرێت بۆ بەکارخستنی وێستگەکانی وزە.

سەرجەمی وەبەرھێنان لە پڕۆژەی غازی کوردستان تاوەکو ئێستا سەروو یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکیی بووە و ئێستا کاری زیاتر دەکرێت لە کارەکانی فراوانکردنی بەرھەمھێنان بۆ ئەوەی بگاتە ٩٠٠ ملیۆن پێی پێوانەیی سێجا لە رۆژێکدا لە سێ ساڵی داھاتوو.

ھەر لە راگەیەندراوەکەی دانە غاز ئەوەش ھاتووە کە پڕۆژەی غازی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە دامەزراوە کاتێک دانەغاز و کۆمپانیای ئەلھیلال گرێبەستێکیان لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم واژووکرد بۆ ھەڵسەنگاندن و گەشەپێدان و بەرھەمھێنان و بەبازاڕکردن و فرۆشتنی پترۆڵ لە ھەردوو کێڵگەی کۆرمۆر و چەمچەماڵ لە ھەرێمی کوردستان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın