ئابووری

خاوی برێنت به‌ ٦٣،٣٥ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا

- یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌ جیهانییه‌كاندا به‌ ٦٣،٣٥ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

Gülşen Çağatay, Ramal Abdullah Mahmood  | 21.11.2018 - نوێکردنەوە : 21.11.2018
خاوی برێنت به‌ ٦٣،٣٥ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌ جیهانییه‌كاندا به‌ ٦٣،٣٥ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

به‌پێی داتاكانی ئه‌نستیتوی نه‌وتی ئه‌مریكا عه‌مباره‌كانی نه‌وتی بازرگانی ئه‌مریكا یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌می كردووه‌ و دابه‌زیووه‌ بۆ ٤٣٩ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار به‌رمیل.

پسپۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ وێڕای كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مریكی به‌رزنه‌بوونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت به‌و شێوه‌یه‌ی چاوه‌ڕێ نه‌ده‌كرا بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌سه‌ر نه‌وت ئه‌مه‌ش نزمبوونه‌وه‌ی به‌های نه‌وتی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ له‌ رێككه‌وتنه‌ بازرگانییه‌كان ناكشێنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ گوتی: "واز له‌ سه‌دان ملیار دۆلار ناهێنین. ئه‌گه‌ر وازبهێنن نرخی نه‌وت ده‌گاته‌ لووتكه‌".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın