Rewa Mahmood Hasan
13 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2023
سلێمانی - AA
دەنگی تەقینەوەیەک لە کێلگەی گازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادر کەرەم سنووری قەزای چەمچەماڵ سەربە پارێزگای سلێمانی بیستراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دەنگی تەقینەوەیەک لەناو کێڵگەی گازی کۆرمۆر بیستراوە.
تا ئێستا نەزانراوە دەنگی ئەو تەقینەوەیە هێرشی مووشەکیی بووە یان جۆرێکی دیکەی تەقینەوە بووە.
ئەوە زانراوە کە تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.
دوای تەقینەوەکە، لایەنە پەیوەندارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
لە ساڵی رابردوودا لەماوەی پێنج مانگدا پێنج جار هێرشی مووشەکی کرایە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر لەمساڵیشدا ئەمە بۆیەكەمجارە دەنگی تەقینەوە لەناو کێڵگەکەدا ببیسترێت.